تووش بوون به‌پێکان كاتێك رِاهێنان كردن به‌شێوه‌كى زانستى نه‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌توانين له‌چه‌ند خاڵێك رِوونى بكه‌ينه‌وه :-

أ – گرنگى نه‌دان به‌پێشخستنى تواناى جه‌سته‌يى ( عناصر اللياقة البدنية :قوة , سرعة , مطاوله , رشاقة , مرونة , أتزان ) يان ته‌نها گرنگى دان به يه‌كێكيان.
ب – به‌شداری نه‌كردنى هه‌موو ماسوولكه‌كانى پێويست له كاره‌كه له كاتى مه‌شق كردن .
ج – دانانى پيلانى به‌رنامه‌ى رِاهێنان كردن به‌شێوه‌يه‌كى نادروست بۆ نموونه رِاهێنه‌ر پێش پاڵه‌وانيه‌تى به رۆژێك رِاهێنانێكى زۆر گران به‌ياريزانه‌كانى ئه‌نجام ده‌دات كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته تووش بوون به‌ماندوو بوون له‌پاڵه‌وانێتيه‌كه.
د – گرنگی نه‌دان به خۆ گه‌رم كردن (إحماء) به جۆرێك كه گونجاو بێت بۆ ئه‌م ياريه
ه – رِاهێنه‌ر زۆر به وردى تێبينى ياريزانه‌كان ناكات ئه‌گه‌ر وابكات ياريزان دوور ده‌كاته‌وه له‌پێكانى جه‌سته‌يى و ده‌روونى
و- نه‌گونجانى ده‌ست نيشان كردنى كاتى رِاهێنان كردن بۆ نموونه راهێنان كردن له هاوين له‌به‌ر رِۆژ كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى له‌ده‌ست دانى بڕِێك له خوێ و ئاو له‌ئه‌نجامدا ياريزان هاوسه‌نگى له‌ده‌ست ده‌دات.
2- خراپى پێداويستيه‌كانى وه‌رزشى : ئه‌مه‌ش ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه:
أ - نه‌گونجانى ياريگاى ياريكردن بۆ نموونه بوونى به‌ربه‌ست له ناو ياريگا يان ياريگاكه رِاست نه‌بێت.
ب- به‌كارهێنانى پێڵاوى وه‌رزشى كه نه‌گونجاوه بۆئه‌م ياريه وه‌ناشێت كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى شێواندنى پێ له‌رِووى درووست بوونى (خلقى) وه لايه‌نى كاره‌كه‌ى (وظيفي) ئه‌گه‌ر هاتوو پێڵاوه‌كان گونجاو بێت ئه‌وا پارێزگارى له ياريزان ده‌كات له پێكان.
ج- به‌كارهێنانى پێداويستيه‌كانى وه‌رزشى به‌گوێره‌ى جۆرى ياريه‌كه نه‌بێت به‌واتاى ئه‌وه‌ى ده‌بێت ته‌مه‌نى ياريزان له‌گه‌ڵ پێداويستيه‌كه گونجاوبێت ئه‌گه‌ر هاتوو ياريزان له‌ته‌مه‌نى تازه‌پێگه‌يشتوان (ناشيء)بێت وه كه‌ل وپه‌لى پێشكه‌ووتوان (متقدمين) به‌كاربهێنێت ئه‌وا هه‌ڵه‌يه‌كى زۆر گه‌وره‌يه.
د- خراپى لايه‌نى ده‌روونى ياريزان وه دوور كه‌وتنه‌وه له گيانى وه‌رزشى له‌ئه‌نجامى ئارِاسته‌كردنى ياريزان به‌هه‌ڵه له‌لايه‌ن رِاهێنه‌ر وه‌كو (شه‌رانگێز, هه‌ڵچوونى ده‌روونى به‌شێوه‌يه‌كى زياد له پێويست)
ه- پابه‌ند نه‌بوونى ياريزان به‌ياسايه‌كانى ياريكردن له‌رِووى جل و به‌رگ و كه‌ل و په‌لى وه‌رزشى چونكه ياساى وه‌رزشى دانراوه بۆ مه‌به‌ستى پاراستنى ياريزان له‌پێكان.
و- به‌كارهێنانى ماده‌ى ووزه به‌خش ( منشطات) كه‌ده‌بێته هۆى ماندووبونى ياريزان چونكه ئه‌م ماددانه نه‌گونجاوه بۆله‌ش له رِووى توێكارى (فسلجية) جه‌سته‌يى.
ي- پابه‌ند نه‌بوونى ياريزان به ژه‌مه‌كانى نانخواردن يان كه‌مى ئاو يان خوێ .
ن- رِه‌چاونه‌كردنى ياريزان له‌رِووى (ته‌مه‌ن , رِه‌گه‌ز ,هێز , ئاستى كارامه‌يى -مهاري-) كه‌ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه ده‌بێت رِاهێنه‌ر رِه‌چاوى بكات
ز- پێنه‌دانى كاتى پشوو به‌شێوه‌يه‌كى گونجاو له‌كاتى مه‌شقه‌كانى وه‌رزشى.
ع- نه‌بوونى زانياری ته‌واوله‌باره‌ى پێكان له‌لايه‌ن ياريزان يان رِاهێنه‌ر چونكه ياريزان دوور ده‌كاته‌وه له‌پێكانى وه پاراستنى.
نيشانه‌كانى پێكانى ياريزان (أسباب الأصابات أللاعبين)
نيشانه جۆراو جۆره‌كانى پێكان كه ده‌رده‌كه‌وێت له وه‌رزشوانان به‌شێوه‌يه‌كى گشتى بريتيه له‌م نيشانانه:
1- دروست بوونى هه‌ڵئاوسان له‌شوێنى پێكان له‌ئه‌نجامى خوێن به‌ربوون له‌م شوێنه.
2- گۆرِانكارى ده‌ماريى (التغيرالعصبى) به‌شێوه‌ى ناسروشتى وه‌كو سڕِبوون يان دروست بوونى ئازار, هه‌ست كردن به‌بێ هێزى.
3- نه‌بوونى جوله له‌شوێنى (پێكان) وه هه‌بوونى ئازارێكى زۆر له‌م شوێنه.
4- له‌ده‌ست دانى سرووشتى جوله‌ى شوێنى پێكانه‌كه له كاتى تووش بوونى دا.
5- خوێن به‌ربوون به‌تايبه‌تى له‌و جۆره پێكانانه‌ى كه‌خوێن به‌ربوونى له‌گه‌ڵ دا ده‌بێت وه‌ده‌بێت زۆر ئاگادارى ئه‌م حاله‌تانه بين پێش ئه‌وه‌ى ياريزانه‌كان دووباره بگه‌رێته‌وه ناو ياريگا.
6- نه‌بوونى جێگرى له‌و جومگه‌يه‌ى كه تووشى پێكان بووه وه هه‌روه‌ها ياريزانه‌كه هه‌ندێ ده‌نگ ده‌بيستێت له شوێنى پێكانه‌كه.
چاره‌سه‌ره سه‌ره‌تاييه‌كان بۆ پێکانه‌كانى وه‌رزشوانان
1- كاركردن له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ى ئێش و ماندوو بوون
2- هه‌وڵدان بۆكه‌مكردنه‌وه يان رِاگرتنى هه‌ڵئاوسانه‌كه
3- كۆنترِۆڵ كردنى پێكانه‌كه وه رِێگه‌گرتن له رِوودانى
4- ديارى كردنى جۆرى پێكانه به‌شێوه‌يه‌كى زانستيانه
وه‌رگێڕانى: م. زێبار خۆشناو - هه‌ولێر
سكرتێرى يه‌کێتى كاراتێى هه‌ولێر
06 ی کانونی دووه‌م 2009
* سه‌رچاوه:
[مبادىء وأساسيات الطب الرياضي] من أعداد: ( بژارعلي جوكل)