|
کاراتێ دۆ چی یه؟

وشه‌یه‌کی لێکدراوی ژاپۆنی یه، به واتای:
کارا: به‌تاڵ
تێ: ده‌ست
دۆ: ڕێگا، هونه‌ر،ڕشته، جۆر
کاراتێ: ده‌ستی به‌تال، دۆ : رێگا، میتهۆده، که له‌زاراوه‌ی ژاپۆنی هاتووه.
که رێگایه‌که له جۆره‌کانی هونه‌ری به‌رگری له‌خۆکردن. چ له بواری فیزیکی و چ له بواری ده‌روونیه‌وه، که‌وا له‌مرۆڤ ده‌کات، بتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌موو کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کان، له کاتی به‌رگری له‌خۆکردن و هێرشبردنه سه‌ردوژمنان. وه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت که بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر به‌هێزوبه‌تین په‌یدا بکات له‌نێوان له‌ش، مێشک، هۆش، بیر‌و ماسولکه‌کانی له‌ش، له‌کاتی گرژی و هه‌ڵچوون و داچووندا. که به‌شه‌کانی یاری کاراتێ- دۆ بریتینه له:
1- راهێنانی له‌ش وبه‌هێزکردنی ماسولکه‌کانی
2- به‌رگری له‌خۆکردن له‌کاتی پێویستدا
3- وه‌رزش و پێشبرکێکردن بۆ هاندانی ڕۆڵی وه‌رزشی
4- چاڵاکی فۆرمه‌کان به هه‌موو لایه‌نه‌کانییه‌وه
5- جۆره‌کانی ژیان و پێکه‌وه ژیان
6- فێربوونی جوڵانه‌وه‌کان و هونه‌ره‌کانی (هونه‌ری جه‌نگ- مارشیال ئه‌رتس)
7- راهاتنی له‌ش له‌سه‌ر باری گرژی و خاوی
8- چۆنییه‌تی هه‌ناسه دان و وه‌رگرتن
9- بڕوا بوون به خۆ‌و دانبه‌خۆداگرتن
10- دوورکه‌وتنه‌وه له‌شه‌ڕی لاوه‌کی و خۆپاراستن.
ئه‌مانه‌و چه‌ندین سودیترکه به مرۆڤ و ناوچه‌که ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هاتووبه‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک، نه‌خشه‌و پلانی بۆ دا بڕژێت، له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاهێنه‌رانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا له‌م بواره‌دا، بخوێنن ویاری بکه‌ن.

دارۆما تاشی
ئه‌م هونه‌ره سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مێژوویه‌کی دێرین. که له هیندستان له‌سه‌ر ده‌ستی تا- مۆ- داروما تاشی ( بودید هارما )* په‌ره‌یپێدراوه، له کڵێساوپه‌رستگاکاندا به‌کارهاتووه. بۆ به‌هێزکردنی له‌ش و مێشکی موریده‌کان، بۆ ئه‌نجامدانی کاری خوداپه‌رستی و به‌رگریکردن له خۆ‌و، کڵێساو دابونه‌ریته‌کانیان. له ساڵانی 300 ی زایینی له هیندستان به‌رچاو بووه، دواتر به‌ره‌وناوه‌راستی چین گوازراوه‌ته‌وه. له ساڵی 500 ی زایینی به‌ره‌و وڵاتانی ئاسیا‌و ده‌وروبه‌ری.
ئه‌م هونه‌ره له‌وڵاتی چین په‌ره‌یپێدراوه‌و پێشکه‌وتووه. چونکه ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه هه‌موو جۆره‌چه‌کێکیان له‌خه‌لکانی ئه‌م ناوه قه‌ده‌خه‌کردبوو، له‌کاتی شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتری، بۆیه ئه‌وانیش له‌کاتی ململانێدا له‌گه‌ڵ یه‌کتر په‌نایان بۆ جۆره‌ها چه‌کی کوشنده‌ترده‌برد وه‌ک؛ ئه‌و دار‌و داس، چه‌قۆ، په‌ت و گوریس، شیر، ڕم و تیروکه‌وانه هتد..که ڕۆژانه له کێڵگه‌و ده‌ریاکاندا کاریان پێده‌کرد.
هه‌ر له‌وێوه‌ش به‌ره‌و دوڕگه‌ی ئۆکیناوا-ی ژاپۆنی هاتووه. له‌سه‌رده‌ستی چه‌ندین مامۆستا‌و راهێنه‌رو پسپۆڕانی ئه‌م بواره، له‌وسه‌رده‌مه‌دا گرنگی پێدراوه.
له ساڵی 1900 ی زایینی له دوڕگه‌ی ئۆکیناوا یاری کراوه له‌جۆری (ناها- تێ، شوری- تێ و تۆماری- تێ ) که مامۆستا جیگۆڕۆ کانۆ* (1860-1938) (داهێنه‌ری یاری جو- دۆ) باشترین و به‌هێزترین که‌سایه‌تی ئۆکیناوا بووه له‌وسه‌رده‌م وبواره‌دا، که خاوه‌نی قوتابخانه‌ی کۆ-دۆ-کان بوو. خۆی ئاماده کردبوو که ئه‌م یاریه بگوازێته‌وه بۆ ژاپۆن.

مامۆستا گیچن فوناکۆشی
به‌ڵام له‌ناکاوێکدا زۆرچاڵاکانه مامۆستایه‌کی ئۆکیناوایی، هونه‌ری جه‌نگی، کوشتاری و مامۆستای قوتابخانه گیچن فوناکۆشی*، له‌ساڵی 1922 به خۆیی و ڕشته جوانه‌که‌ی به‌ناوی شوری- تێ گه‌یشته تۆکیۆ- ژاپۆن. زۆر به خێرای توانی جێگه‌ی خۆی له‌نێو دڵی ژاپۆنییه‌کاندا بکاته‌وه، تاوه‌کو له ساڵی 1930 به‌ره‌سمی-فه‌رمی دانیان پێداناو له گشت داموده‌زگاکانی میری و مه‌ده‌نی کاریان بۆ ده‌کرد. به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فێرکردن زۆر گرنگی پێدرا. له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه ئه‌م یارییه به‌ره‌و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان گوازرایه‌وه. به‌ڵێ ئه‌وه‌بوو له کاتی مامۆستا (سه‌نسه‌ی*) گیچن فوناکۆشی ئه‌م یارییه به‌ته‌واوی گۆڕانی به‌سه‌رداهاتوو به فۆرمێکی زانستییانه ها‌ته مه‌یدان، تێکه‌ڵ به بواری خوێندن و زانکۆکان کرا، بۆیه تاکو ئێستا ئه‌م پیاوه به دامه‌زرێنه‌ری یاری کاراتێ- دۆ (شۆتۆکان)* داده‌نرێت له‌جیهاندا که به خۆیی و کوڕه‌که‌ی ( یۆشی- تاکا ) زۆر له هه‌وڵ و خه‌می ئه‌م هونه‌ره‌بوون. به‌داخه‌وه یۆشی- تاکا له کۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م کوژراو یانه‌که‌شیان بۆردومان کراو سوتێنرا له‌لایه‌ن دوژمنانی ژاپۆنه‌وه، که ئه‌مه بووه هۆی لێکه‌وتنی زیانێکی زۆرگه‌وره له سه‌نسه‌ی فوناکۆشی (1868-1957) وموریدانی ئه‌وڕێبازه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
له‌کۆتاییدا ئامانجمان
له‌فێربوونی ئه‌م هونه‌ره‌ی کاراتێ- دۆ: نه‌دۆڕانه‌و نه‌بردنه‌وه‌یه، به‌ڵکو باش کردن وپته‌وکردنی مۆڕاڵ و کاراکته‌ری ئه‌و یاریزانه‌یه، که چۆن مامه ڵه‌و هه‌ڵسوکه‌وت بکات له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وروبه‌ره ی که لێ‌ی ده‌ژێت و نه‌وه‌یه‌کی کارامه و ژیر‌و ساخله‌م بهێنینه ئاراوه. بۆ خزمه‌تکـردنی گه‌له سته‌مدیده‌که‌مان.
به‌رێزان:
لێره‌دا منیش به‌و بۆنه‌وه، داوا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ئازیزمان ده‌که‌م، که زیاتر گرنگی بدات به‌بواری وه‌رزش و لاوه‌کانمان (هه‌رچه‌نده که که‌مته‌رخه‌می نه‌کردووه له‌و رووه‌وه)،به تایبه‌تی له قوتابخانه‌کان و داموده‌زگامیرییه‌کان. وه چیتر وانه‌ی وه‌رزش له‌قوتابخانه‌کان پشت گوێ نه‌خرێت، مامۆستای تایبه‌تیان بۆ دابنرێت. بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌کانمان دوور که‌ونه‌وه له ژیانی:
( گۆشه گیری و ڕاکـردن، ته‌نیایی و بێزاری، بێ‌کاری و دڵه‌ڕاوکێ )
تاکو دوژمنانی گه‌له‌که‌مان نه‌توانن سود له خاڵه لاوازه‌کانی ئه‌م ده‌سته‌و چین وتوێژه گرنگه وه‌رگرن و به‌کاریان بهێنن، بۆ مه‌رامه گڵاوه‌کانی خۆیان. بیانکه‌ن به‌سوته‌مه‌نی نه‌خشه‌و پلانه‌کانی شه‌ڕ. کوردستانیان پێ وێران و تیرۆر بکه‌ن.
به‌ڵام ده‌بێت تیرۆرستان و دوژمنانمان ئه‌وه چاک بزانن، که ڕۆڵه‌کانمان به دڵ و به گیانیان کوردستان ده‌پارێزن. به هیچ شێوه‌یه‌ک ناکه‌ونه به‌ر باری ئه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌برسانا سه‌ر بنێینه‌وه، هه‌رگیز مل که‌چ ناکه‌ین بۆیان.
* گیچین فوناکۆشی: دامه‌زرێنه‌ری یاری کاراتێ-دۆ (شۆتۆکان) له جیهاندا (10-11-1868 ناها _ 26-04-1957 تۆکیۆ - ژاپۆن)
* ئارمی شۆتۆکان: سومبولی هێزو ئازایه‌تی یه، تایبه‌ته به‌یاری شۆتۆکان.
* جیگاڕۆ کانۆ: دامه‌زرێنه‌ری جودۆ / کۆدۆکان.
* بوددهیدهارما: ناوه هیندی یه‌که‌یه‌تی/ تا- مۆ چین و له ژاپۆن-یش به داروما تاشی بانگ ده‌کرا: ڕاهیبێکی هیندی بوو، توانی له په‌رستگای شاوۆلین (سومبول و مه‌ڵبه‌ندو قوتابخانه‌ی هونه‌ری جه‌نگه)،
له چین، بیرۆکه و فه‌لسه‌فه‌ی زه نی بودهایی بۆ خواپه‌رستی دامه‌زرێنێ، ببێت به‌خاوه‌نی ئه‌م بیرۆکه‌یه له‌مێژوودا.
* سه‌نسه‌ی: وشه‌یه‌کی ژاپۆنی یه به‌واتای مامۆستا دێت.
نووسینی: شاخه‌وان که‌ریم ئاکـۆی
راهێنه‌رو ناوبژیوانی کاراتێ- دۆ
07 ئۆکتۆبه‌ر 2005 –هۆڵه‌ندا
|