|
هه‌ولێر 18-10-2008
له رِۆژانى دووشه‌ممه و سێ شه‌ممه (14-15 / 10 / 2008) به سه‌رپه‌رشتى (لێژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان) و ( لێژنه‌ى ئۆڵۆمپى عێراق - نوێنه‌رايه‌تى هه‌ولێر ) هه‌ڵبژاردنى يه‌كێتی لقه‌كانى وه‌رزشى هه‌ولێر، له‌هۆڵى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى چالاكى وه‌رزشى و دیده‌وانى له شاری هه‌ولێر به‌سه‌ركه‌وتوويى ئه‌نجامدرا. وه له رۆژى سێ شه‌ممه (15/10/2008) ده‌سته‌ى ئه‌ندامانى يه‌كێتى كاراتێى هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرا به‌ئاماده‌بوونى ئه‌و يانانه‌ى وه‌كو ده‌سته‌ى گشتى (هيئة عامة) دانرا بوون، بۆ مه‌به‌ستى هه‌ڵبژاردن وه‌ئه‌ندامانى هه‌ڵبژێردراویش بريتی بوون له‌م به‌ڕێزانه:
1- ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د حسن سه‌رۆكى يه‌كێتى كاراتێى هه‌ولێر
2- زێبار حسێن تاهیر سكرتێرى يه‌كێتى كاراتێى هه‌ولێر
3- به‌ختيار وه‌لى عه‌باس دارايى يه‌كێتى كاراتێى هه‌ولێر
بۆيه وه‌رزشوانان و ياريزانانى شارى هه‌ولێر زۆر دڵخۆش بوون به ده‌رچوونى ئه‌م ده‌سته يه، كه‌ماوه‌يه‌كى زۆره خزمه‌تى كاراتێى شارى هه‌ولێَر ده‌كه‌ن. بۆيه به‌ناوى سه‌رجه‌م په‌يامنێران و ده‌سته‌و ستافى ماڵپه‌ڕی یه‌کێتی كاراتێى كوردستان پيرۆزبايى له‌ده‌سته‌ى هه‌ڵبژێردراوی نوێَى يه‌كێتى كاراتێى هه‌ولێر و ياريزانان و ڕِاهێنه‌رانى كاراتێى شارى هه‌ولێر ده‌كه‌ين .
په‌يامنێر (خۆشناو) 18-10-2008 هه‌ولێر
|